هه‌واڵ

ڕووداوێکی هاتوچۆ لەڕێگای هەولێر-کۆیە چوار قوربانی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەیش بریندار بوو.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە ناوچەی هەورازەنەفتە لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە، سێ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کراون و بریندارەکەیش بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زێدپرێس، قوربانییەکان خەڵکی گوندی کانی دەربەندی سەربە قەزای کۆیەن و بەرەو شاری هەولێر بەڕێگاوە بوون.

ئێستا تیمەکانی هاتوچۆی هەولێر لە شوێنی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ڕووداوەکە و هەروەها ئاساییکردنەوەی هاتوچۆ لەو شەقامە سەرەکییە.

ڕێگای هەولێر-کۆیە، لە شەقامێکی تاک-ساید پێکهاتووە. زیاتر لە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بڕیاری جووتسایدی هەولێر-کۆیە درا و دەست بە هەنگاوە یەکەمینەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرا، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١٤ و بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە پڕۆژەکە ڕاگیرا و تا ئێستا کاری تێدا نەکراوەتەوە.

بەهۆی خراپی ڕێگاکە و قەرەباڵغی زۆرەوە، ساڵانە چەندین ڕووداوی سەختی هاتوچۆی تێدا ڕوودەدات و دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...