هه‌واڵ

“ئەگەرێک هەیە فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی”

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیارێک لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بدرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەم، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بکات و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەبێت لەمەڕ فەرمانبەرانی گرێبەست و پرسی بەهەمیشەییکردنیان.

لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی ٣٠ هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن و بەپێی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە تێکڕا ١٤ ملیار دینار دەبێت.

لە ئاستی وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، زۆرترین فەرمانبەری گرێبەست کەوتوونەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتەکە نزیکەی ١٤ هەزار فەرمانبەری گرێبەستن، بەڵام لەڕووی پلەبەندی مووچەوە، فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی کەمترین مووچە وەردەگرن و زۆرترینیشیان کرێکارانی ژینگەپارێزن، کە ئەرکی پاکەوانیی شار و شارۆچکە و شارەدێیەکانیان لە ئەستۆ گرتووە.

ئەوە، جیا لە مامۆستایانی وانەبێژی سەربە وەزارەتی پەروەردە کە ژمارەیان نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستای وانەبێژە و وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەستپێشخەرییەکدا، لیستی ناوی کۆی وانەبێژان و مووچەکانیانی بۆ حکوومەتی عێراق بەرزکردووەتەوە، بۆ بەهەمیشەییکردنی گرێبەستی کۆی وانەبێژان.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...