هه‌واڵ

حكوومەتی عێراق حەوت ملیۆن تۆن گەنمی جووتیاران وەردەگرێت

حكوومەتی عێراق، ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی حەوت ملیۆن تۆن گەنمی جووتیاران دەكات، هاوكات هەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن. بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینار تەرخان كراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ هەینی، 10ی ئایاری 2024، حەیدەر كەرعاوی بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی گەنم لە عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە كرد، ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی حەوت ملیۆن تۆن گەنمی جووتیاران بۆ ئەو وەرزە وەربگرن.

هاوكات ڕوونی کردەوە، بەپێی پێشبینییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئەمساڵ نزیكەی شەش بۆ حەوت ملیۆن تۆن بەرهەمی گەنم هەیە.

هەفتەی ڕابردوو، شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بوون، بۆ ئەوەی هەموو گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە وەربگیرێت كە نزیكە لە دوو ملیۆن تۆن.

حكوومەتی عێراق، بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دیناری تەرخان كردووە، ڕاستەوخۆ دوای ڕادەستكردنی گەنمەكە بە سایلۆكان چەكی بانكی بە جووتیارەكان دەدرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...