هه‌واڵ

زاخۆ؛ کچ و کوڕێک لە ڕووباری دیجلەدا خنکان

کچێکی تەمەن ١٨ ساڵان و کوڕێکی تەمەن یەک ساڵانە لە ڕووباری دیجلەدا خنکان. بەرگری شارستانی زاخۆ دەڵێ، تەرمی کچەکە دۆزراوەتەوە و لە گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکە بەردەوامن.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١٠:٢٠ خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤، هەواڵی خنکانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵان و کوڕێکی تەمەن یەک ساڵان بە تیمەکانیان دراوە و ڕاستەوخۆ دەستیان بە گەڕان بەدوای تەرمەکان کردووە.

ڕووداوەکە لە سنوری گوندی گورگێران لە ڕووباری دیجلە ڕوویداوە. کچەکە بەناوی (ج. ح. ش) تەمەنی ١٨ ساڵە و کوڕەکە بەناوی (ا. ی. ا) تەمەنی تەنیا یەک ساڵە و خەڵکی گوندی (چخورێ)ن.

بەرگری شارستانی زاخۆ ئاماژەی دا، تەرمی کچەکە لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی بەرگری شارستانی زاخۆوە دەرهێنراوە و گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکە بەردەوامە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...