ههواڵ
لینکی نوێ بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتان ڕاگەیەنرا
![Zed press bkn](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/07/360357584_937281290902235_310836983638708251_n-780x470.jpg)
زێدپرێس
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند لینکێکی نوێی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند لینکێکی نوێی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ڕاگەیاند و داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەڕێگەی ئەم لینکە تازەیەوە، داواکاری بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پێشکەش بکەن.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، ڕوونی دەکاتەوە، لەبەر هەندێک هۆکاری سەلامەتی و زۆربوونی لۆد سیستەمی سەرەکی، فۆڕمەکە بۆ سەر لینکە نوێیانە گواستراوەتەوە.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خێزامە کەمدەرامەتەکان بە قیستی درێژخایەن ڕاگەیاند.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی هەریەک لەم بەستەرانە بکەن:
بهستهری یهكهم بهستهری دووهم