بەهۆی سواڵکەرانەوە هۆتێلێک لە سلێمانی داخرا
قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەم، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لەلایەن لیژنه هاوبه‌شه‌كانیانەوە هۆتێل ڤان له شەقامی گۆران داخرا.
لە ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ڕێستۆرانتی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی هۆتێل ڤان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
“یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی هۆتێل ڤان، كه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی كاركردن سه‌رپێچییه و پێویسته سه‌رجه‌م هۆتێل و مۆتێله‌كان پابه‌ندی بن ئه‌وه‌یه؛ شوێنی مانه‌وه بۆ ده‌رۆزه‌كه‌ر (سواڵكه‌ر) دابین نه‌كه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كه له شوێنه‌كانیاندا بمێننه‌وه، چونكه ڕووبه‌ڕووی داخستن ده‌كرێنه‌وه”، قایمقایەتی سلێمانی وای دەڵێ.