هه‌واڵ

کۆمسیۆن پێشنیازی ٥ی ئەیلوول دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیاز دەکات ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ بە واژۆی عومەر ئەحمەد سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە. تیایدا ئاماژە بەوە دراوە، کە بەهۆی ئەو فەرمانە وەلائییەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، بەدوای سکاڵاکەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەریکرد و بەهۆیەوە سەرجەم ڕێکارە تەکنیکی و داراییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیران، ئەوەش کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمسیۆن کردووە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە لەکاتی دیاریکراودا.

لەو ڕوانگەیەوە، کۆمسیۆن داوای لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بە مەرسوومێکی تایبەت ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.

هەر لەو نووسراوەدا، کۆمسیۆن پێشنازی کردووە، کە ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاری بکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...