هه‌واڵ

بانکی بازرگانیی عێراق کارتی بانکی ٣٦٨ فەرمانبەری ڕادەست کرد

لە چوارچێوەی پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا، بانکی بازرگانیی عێراق، کارتی بانکی ٣٦٨ فەرمانبەر ڕادەست دەکاتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، “لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پڕۆژەی “هەژماری من”، بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی ڕادەستی تیمی هەژماری من کردووەتەوە کە لە کارتی بانکی ٣٦٨ فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە”.

وەزارەتەکە لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە دەڵێ: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی کارتە چاپکراوەکانی دیکەی بانکەکەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە بانکی ناوبراویان هەڵبژاردبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هەژماری من” و لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، تاکوو بە زووترین کات بتوانێت کارتەکان ڕادەستی فەرمانبەرانی خوازیار بکات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...