هه‌واڵ

کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

لەکاتی کارکردن لە گەڕەکی کەلاری نوێ، کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەیش بریندار بوو.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، کرێکارێک بەناوی (یادگار سالار سدیق) لەکاتی کارکردن بە زووی کارەبا گیانی لەدەستدا و کرێکاری دیکەیش بریندار بووە.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەیدا، ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ە.

هەردوو کرێکارەکە لەکاتی کارکردندا بوون لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی تابلۆسیتی لە شارۆچکەی کەلار.

پێوەست بە ڕەوشی تەندروستی کرێکارە بریندارەکەش گوتی، دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

“پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە”، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وای گوت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...