هه‌واڵ

خۆپیشاندانە بڕیاردراوەکەی سەماوە دواخرا

یوسف کەمال – زێدپرێس

بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەم، خۆپیشاندانیکی بەرفرەوان لە شارۆچکەی ڕوومیسەی سەر بە پارێزگای سەماوە ساز بکرێت، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەو خۆپیشاندانەی بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەم، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە شارۆچکەی ڕوومیسەی سەربە پارێزگای سەماوە ساز بکرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. ئامانج لە خۆپیشاندانەکە خستنەڕووی داخوازیی و نیگەرانییەکانی دانیشتووانەکەی بوو، پێوەست بە ئاستیی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە شارۆچکەکەدا.

ڕابەری خۆپیشاندانە کەسیکی ئایینی شیعە مەزهەبە بەناوی حەمید یاسری و بەناوێکی سەربازی کە لیوای لایەنگیرانی مەرجەعیەت (سیستانی) سەرکردایەتی دەکات.

ڕوومیسە، یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سەماوەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٣١٥ هەزار کەس دەبێت، کە ١١٥ هەزاریان لە ناوەندی شارۆچکەکە نیشتەجێن. لە بنەڕەتدا شوێنی نیشتەجێبوونی تیرەیەکی خێڵی جبوور و بە مەڵبەندێکی گرنگی سیاسی دادەندرێت، بەوەی یەکەم تروسکەی شۆڕشی بیست تێیدا سەریهەڵدا.

بەپێی لێدوانی شرۆڤەکاری سیاسی عەبدوڵا عەبسی هۆکاری ئەنجامنەدانی خۆپیشاندانەکە (لایەنگرانی حەمید ئەلیاسری بە تروسکەی شۆڕشی نوێ ناوزەندی دەکەن) دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چاوپێکەوتنەی نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و کۆمەڵێک لە لایەنگرانی حەمید یاسری.

سوودانی بەڵێنی جێبەجێکردنی داخوازییەکانیانی داوە و لە بەرانبەردا داوای لێکردوون خۆپیشاندانەکە ساز نەکەن.

حەمید یاسری لە ڕێگەی هەژمارە تایبەتەکەی خۆیەوە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ وەزیری پەروەردی عێراق گەیشتووەتە سەماوە بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە داواکارییەکان و هەروەها ڕایگەیاند خۆپیشاندنەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...