هه‌واڵ

نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆک بەرز بووەوە

نرخی بەنزین لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەرزکراوەتەوە و بۆ هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ ٥٠ دیناری خراوەتە سەر.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە بەنزینخانەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە ٧٥٠ دینارەوە بۆ ٨٠٠ دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە. لەکاتێکدا پێشتر لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لیترێک بەنزینی نۆرماڵ هەر بە ٨٠٠ دینار دەفرۆشرا و لەوێ نرخەکەی لە هەولێر و دهۆک گرانتر بوو.

لە هەرێمی کوردستان جۆرەکانی بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر دەفرۆشرێت، بەگشتی لیتری بەنزینی نۆرماڵ بە ٧٥٠ دینار دەفرۆشرا، ئەوەش هاوتا بوو لەگەڵ هەمان نرخی ئەو بڕە بەنزینەی لەلایەن حکوومەتەوە و بەنرخی پاڵپشتیکراو لە ڕێگەی ژمارەیەک بەنزینخانەوە دەفرۆشرا، بەڵام جۆرەکانی دیکەی بەنزین لە هەر بەنزینخانەیەکدا بە نرخێک دەفرۆشرانەوە و بەگشتی لە سەرووی هەزار دینار تا هەزار و ٤٠٠ دینار بەرزدەبووەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...