هه‌واڵ

خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنرێت

دوای گەیشتنی شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ سێشەم وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی ڕادەگەیەنێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، دوای ئەمڕۆ سێشەم ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥ شایستەی دارایی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، هەر ئەمڕۆ سێشەم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ڕادەگەیەنرێت.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکە، هەر لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارەی پێویست بۆ بانکە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کراوە؛ لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا مووچەی تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت پڕۆسەکە لە بەیانی چوارشەم ١٤ی ئایارەوە دەست پێ بکات.

 

زێدپرێس خشتەی مووچەکە بڵاودەکاتەوە…

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button