هه‌واڵ

چارەنووسی کارگوزارە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشکرا کرا

بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینی DNAی ئەو پارچە جەستانەی لەماڵە بۆردمانکراوەکەی پێشڕەو دزەیی دۆزرابوونەوە، دەرکەوت پارچەی جەستەی میشێل مێندۆزا کارگوزارە فلیپینییەکە بوون.

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤، فەلاح کەلهووری، کونسوڵی فەخری فلیپین لە هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینی DNAی ئەو پارچانەی جەستە کە لە ماڵە بۆردمانکراوەکەی پێشڕەو دزەیی دۆزرابوونەوە، دەرکەوت کە پارچەی جەستەی میشێل میندۆزان.

میشێل کارگوزار و دایەنی کچەکەی پێشڕەو دزەیی بوو. کە لە شەوی بۆردمانکردنی ماڵەکەی پێشڕەو دزەییەوە ون ببوو.

شەوی ١٥/١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەکێکی بالیستی بۆردمانی ماڵی پێشڕەو دزەیی سەرمایەداری ناسراوی هەولێر و هەرێمی کوردستانی کرد. لە ئەنجامی بۆردمانەکەدا، پێشڕەو دزەیی و کچە یەک ساڵانەکەی و سەرمایەدارێکی هاوڕێی شەهید بوون.

ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کۆتایی بە گەڕان و پشکنین لە ماڵە بۆردمانکراوەکەی پێشڕەو دزەیی هێنا و ڕایگەیاند، هیچ شوێنەوارێکیان لە میشێل میندۆزا نییە، بەڵام چەند پارچەیەکی جەستەیان هەڵگرتووەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادیان کردووە، بۆ پشکنین و چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکە دەکەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...