هه‌واڵ

وەزیری پێشمەرگە: من لە بەغدا نیم تا بزانم کەی مووچە دێت

وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە و “هیوادارم لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا چارەسەر ببێت”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم، ٩ی تەمووزی ٢٠٢٤، لێژنەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی حەفتا و هەشتا دەکات و دوای ئەوە ڕەنگە هەر لەم دوو سێ ڕۆژەدا (گرفتی مووچە) چارەسەر ببێت”.

سەبارەت بە هەبوونی وادەیەکی دیاریکراو بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل گوتی: “مووچەکە لە بەغداوە دێت، من لە بەغدا نیم تا بزانم کەی دێت”.

وەزیری پێشمەرگە، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە هەڕەشە و لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شەڕی پەکەکە، گوتی: “هیوادارم ئەو شەڕە نەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکی مەدەنی زۆر تێیدا بچێت و ئەم شەڕ و ماڵوێرانییەش بەزوویی کۆتایی بێت”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و سەبارەت بە پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند: “قۆناغەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت، پڕۆسەی چاکسازی کێشەی خۆی هەیە، بەڵام ئێمە وەک تیمیێکی یەکگرتوو لە وەزارەتی پێشمەرگە توانیومانە بەسەر بەشێکی زۆر لە گرفتەکاندا زاڵ بین، بەڵام کاتیشی دەوێت”.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button