هه‌واڵ

بۆڕی ئیفرازی سێی هەولێر شکا

جارێکی دیکە بۆڕی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر-ئیفرازی سێ، شکایەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٤، جارێکی دیکە بۆڕی ئیفرازی سێی هەولێر شکایەوە و بەوەش چەندین گەڕەکی شارەکە لە ئاوی خواردنەوە بێبەش دەبن، بەتایبەت ئەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە بەشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی شارەکەیەوە و دەیان هەزار خێزانیان تێدا نیشتەجێن.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی ئاوی هەولێر بۆ زێدپرێس ڕایگەیاند، بۆڕی ئیفراز سێ لە سەر شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر شکاوە و ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئیفرازیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ گرتنەوەی ئاوەکە بەمەبەستی چارەسەکردنی شکانەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی ئاو، پێویستیان بە ٢٤ کاتژمێر هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...