ئابووریهه‌واڵ

حکوومەتی هەرێم داهات و خەرجییەکان ئاشکرا ناکات

هەرچەند وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هەر شەش مانگ جارێک ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی بڵاوبکاتەوە، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: “بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە”. وەزارەتەکە لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەی بڕیاربوو بڵاویان بکاتەوە، باسی لەوە کرد بوو کە “سەرجەم داتا و زانیارییەکانی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسەند کراوە”.

لەسەر ئەو بنەمایەش دەبوو تا ئێستا دوو ڕاپۆرت؛ ڕاپۆرتی نیوەی دووەمی ٢٠٢٣ و شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٤ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێک بڵاونەکراوەتەوە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی خشتەی داهات و خەرجی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا، بەڵام لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەو خشتەیەوە، کە داهات و خەرجییەکانی بەگشتی لەخۆدەگرت، هیچ خشتە و ڕاپۆرتێکی دیکە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاو نەکرایەوە.

وەزارەتەکە، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەوکاتیدا، هەواڵی بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی بڕیاربوو هەر شەش مانگ جارێک بڵاویان بکاتەوە، وەک “پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەم” پێناسە کرد بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button