هه‌واڵ

د. موسەننا ئەمین: هیچ بڕیارێك لەبەغداوە نییە بۆ نەناردنی مووچەی هەرێم

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووز ڕایدەگه‌یەنێت: “هیچ بڕیارێك له‌ به‌غداوه‌ نییه‌ بۆ دواخستن یان نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر گرفتێك هه‌بێت كێشه‌ی هونه‌رییه‌”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌ میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگه‌یاند: “ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌یه‌ له‌ باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌ران له‌ ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستانه‌، چونكه‌ مانگانه‌ كه‌موكورتی زۆری هه‌یه‌ له‌و لیستانه‌ی كه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ده‌ینێرێت”.

بەگوتەی موسەننا ئەمین، ئه‌گه‌ر گرفتێك هه‌بێت كێشه‌ی هونه‌رییه و حكوومه‌تی هه‌رێم لێی به‌رپرسیاره‌: “به‌ ته‌واوی زانیارییه‌كان بۆ به‌غدا نانێرێت”.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ دەگوترێت‌ پارەی نەختینە له‌ به‌غداوه‌ نییه‌ بۆیه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دواكه‌وتووه‌، پەرلەمانتارەکە گوتی: “عێراق بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌سته‌ و گرفتی پاره‌ی نییه‌، هیچ ئیراده‌یه‌ك بۆ نه‌دانی مووچه‌ نییه‌ و كۆتایی پێهاتووه‌، ئه‌گه‌ر گرفتێك هه‌بێت هونه‌رییه‌ و ده‌بێـت چاره‌سه‌ر بكرێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...