هه‌واڵ

هاووڵاتیان دەتوانن بەشێوەی ئەلیکترۆنی سکاڵا تۆمار بکەن

زێدپرێس

سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا و بەپێی سیستەمەکە هاووڵاتیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەتوانن سکاڵاکانیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنن.

ئەمڕۆ پێنجشەم ٣ی ئابی ٢٠٢٣، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کردنەوە و خستنەکاری سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتیان ڕاگەیاند.

ئومێد سەباح ئاماژەی دا، ئەو پڕۆژەیە بیرۆکەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم بووە و لەسەر راسپاردەی ئەویش پڕۆژەکە ئەنجامدراوە، “ئەوەش هەنگاوێکی دیکەی بە ئەلیکتڕۆنیکردنی حکوومەتە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و زیاتر نزیک بوونەوەی هاووڵاتی و دامەزراوەکان لە یەکتر”.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕوونی کردەوە، لەمەودوا هاووڵاتیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەتوانن سکاڵاکانیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار و باسی لەوە کرد، سیستەمەکە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری و فەرمانگەی یاسایی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دامەزرێنراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...