هه‌واڵ

سۆران: شێخ هاروونی سحر و جادوو دەستگیر کرا

هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران و ڕواندز ڕایدەگەیەنن، کەسێکی فێڵبازیان بەناوی شێخ هاروون دەستگیر کردووە، کە بەناوی سحر و جادوو و نوشتەوە خەریکی خەڵەتاندنی خەڵک بووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤، ڕایدەگەیەنن، کەسێکی فێڵبازیان بەناوی شێخ هاروون دەستگیر کردووە، کە بەناوی “سحر و جادووی شێخ هاروون بەگرەنتی)، بەناوی سحر و جادوو و نوشتەوە فێڵی لە خەڵک کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، بەڕێگەی بەرنامەیەکی تۆکمەی چاودێری لەلایەن ئاسایشی ڕواندزەوە، لە ١ی ئابی ٢٠٢٤، کەسێکیان بەناوی (ن. ع. س.) دەستگیر کردووە، کە لە دەرەوەیسنوری قەزای ڕواندزەوە هاتووە.

تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەوەداناوە، کە لە ڕێگەی هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سناپ چات و تیک تیک خۆی بەناوی “شێخ هاروون” ناساندووە و ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لەژێر ئەو ناوەدا، فێڵ لە خەڵک دەکات و بەناوی “سحر و جادوو و لە بەرانبەر وەرگرتنی پارە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتان، فێڵی لە زۆر خەڵک کردووە لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان”، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە.

زیاتر دەڵێ: “گوتەی بەشێك لەو کەسانە وەرگیراوە کە فێڵیان لێ کراوە، بۆیە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.”

ئاسایشی سنورەکە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان بەدووربگرن لەو هەژمارانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەناوی سحر و نوشتە و جادووەوە کراونەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...