هه‌واڵ

حکوومەتی عێراق و لێژنەی دارایی پەرلەمان کۆدەبنەوە

چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەم، ئەنجوومەنی وەزیران و لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببنەوە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێ، گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەری پێوەست بە کێشە دارایی و ئابوورییەکان دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

د. خه‌لیل غازی دۆسكی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەم، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت و هەروەها بڕیارە جێگری سەرۆکوەزیرانم وەزیرەکانی دارایی، پلاندانان، نەوت، پارێزگاری بانکی ناوەندی و چەندین وەزیری دیکەی پەیوەندیدار بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

دۆسكی، ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سبەی، گفتوگۆکردنە لەسەر چەندین تەوەری پێوەست بە ڕەوشی دارایی و ئابووری و ژیان و گوزەرانی خەڵکی عێراق بەگشتی.

بەگوتەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو بابەتانەی چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی بەیانی گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، پێکدێن لە بودجەی پارێزگاکان، تەرخانکراوەکانی بودجە، پارەی پڕۆژەکان و تەرخانکراوەکانی مووچە و کێشەکانی پێوەست بە نەختینە و دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی و هاوکات جێبەجێکردنی یاسای بودجە بەگشتی و لەسەرتاسەری عێراقدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...