هه‌واڵ

گەشتیارێک لە گەلی شێرانە خنکا و تەرمی گەنجێکیش لە زێی گەورە دۆزرایەوە

دوای دوو ڕۆژ لە خنکانی، تەرمی هاووڵاتییەکی عەرەب لە ئاوی زێی گەورە لە سنوری قەزای خەبات دۆزرایەوە و کەمێک پێش ئێستایش گەشتیارێک لە ئاوی گەلی شێرانە خنکا.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، پاش دوو ڕۆژ لە خنکانی هاووڵاتییەکی عەرەب بەناوی ئەیهەم نەسیر عەبدولباقی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤، تەرمەکەی لە ئاوی زێی گەورە لە سنوری قەزای خەبات سەربە پارێزگای هەولێر، لەلایەن تیمی ژێرئاوی سنورەکەوە دۆزرایەوە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەرگری شارستانی دهۆک بە زێدپرێسی ڕاگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەشتیارێک لە ئاوی گەلی شێرانە لە سنوری قەزای ئامێدی خنکا و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

سەرچاوەکەی ئاماژەی دا، گەشتیارەکە گەنجێکی کوردە و خەڵکی کەرکووکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...