هه‌واڵ

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی

وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی  ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەکاتەوە، ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوە بەراییەکان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن.

 

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە، ئاگاداری قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کردەوە، کە پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بەراییەکان، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بکەن، بۆ ئەوەی زانین و دڵنیابوونەوە لە شوێن و ناوەکانیان.

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، لە کاتژمێر ١:٠٠ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٣ی ئایاری ٢٠٢٤ تاقیکردنەوە بەراییەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتەکە هەروەها، داوا لە قوتابییان دەکات کە لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئایینی قوتابی، پێویستە “بەزووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆتان بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان”.

ڕۆژی سێشەم، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە بەخشینی پێنج نمرەی بڕیار بۆ سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانەوە.

هەروەها قوتابییان دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، بەگوێرەی پارێزگاکان شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوە بەراییەکان بزانن.

شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی بەرایی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...