هه‌واڵ

هەولێر؛ باندێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

“باندێکی مەترسیدار”ی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگر کران، کە مانگانە زیاتر لە ١٠٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە هەولێر و دهۆک و شارەکانی تر ساخ کردووەتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ ئاشکرای کرد، لە پڕۆسەیەکی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، کە نزیکەی هەفتەیەکی خایاندووە، “باندێکی مەترسیدار”ی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، باندەکە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتوون و دەستیشیان بەسەر بڕی ٨٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە، باندە دەستگیرکراوەکە، کۆگایەکیان لە یەکێک لە باخچە (مەزرەعە)کانی دەوروبەری شاری هەولێر هەیە و “ئەم ماددە هۆشبەرانەیان لە سنووری قەڵادزێوە دەهێنا بۆ ئەم کۆگایە و لە شاری هەولێر و دهۆک و چەند شارێکی تر ساخیان دەکردەوە”.

زیاتر دەڵێ: ” ئەم باندە بە یەکێک لە باندە هەرە مەترسیدارەکانی ماددەی هۆشبەر هەژمارە دەکرێت وەک لە دانپێدانانی ئەندامانی باندەکە دەرکەوتووه کە مانگانە زیاتر لە ١٠٠ کیلۆگرامیان لە هەولێر و دهۆک و شارەکانی تر ساخ دەکردەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...