ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێرەوە
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، “چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی شار و شوێنە گشتییەکان، کەسانێک بە كاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه و پۆستهر و دروشم و لۆگۆ و بەکارهێنانی ئامێری بێزاركهر، جگە لە دروستکردنی قەرەباڵغییەکی زۆر و ئاستهنگی هاتوچۆ، بوونەتە هۆی ناڕهحهتی و بێزاری هاووڵاتییان”.
لەو ڕوانگەیەوە دەڵێ: “ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاکوو دەرکردنی بڕیاریی پێویست لە بارەی بانگهشهی ههڵبژاردن، لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە ڕێگەپێدراو نییە و (پۆلیسی هاتوچۆ، ئاسایش و پۆلیس) دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سهرپێچییانە ئەنجام بدات، بەپێچەوانەوە هەر کەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی دادەگیرێت”.