هه‌واڵ

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێرەوە

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر، پێوەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت، کەژاوەی ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و ژمارەی ئۆتۆمبێل بە وێنە و پۆستەر و دروشم و لۆگۆ قەدەغەیە و هەر کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، “چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی شار و شوێنە گشتییەکان، کەسانێک بە كاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشم  و لۆگۆ و بەکارهێنانی ئامێری بێزاركه‌ر، جگە لە دروستکردنی قەرەباڵغییەکی زۆر و ئاسته‌نگی هاتوچۆ، بوونەتە هۆی ناڕه‌حه‌تی و بێزاری هاووڵاتییان”.

لەو ڕوانگەیەوە دەڵێ: “ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاکوو دەرکردنی بڕیاریی پێویست لە بارەی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە ڕێگەپێدراو نییە و (پۆلیسی هاتوچۆ، ئاسایش و پۆلیس) دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لە بەرانبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە ئەنجام بدات، بەپێچەوانەوە هەر کەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی دادەگیرێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...