ههواڵ
کۆڕەک تیلیکۆم دوو ترلیۆن دینار قەرزدارە

سەرۆکی لێژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دوو ترلیۆن دینار قەرزدارە.
بەگوتەی زوهرە بەجاری سەرۆکی لێژنەی گواستنەوە و گەیاندن، کۆمپانیایەکە داوای کردووە، قەرزەکانی بەشێوەی قیست و لەماوەی هەشت ساڵدا بداتەوە.
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقەوە سزا دراوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم تۆڕەکانی دیکەی پەیوەندی لەناوخۆ و دەرەوە ڕاگیراوە.
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم سزاکانی خراونەتە سەری، بە سیاسی لە قەڵەم داوە.