هه‌واڵ

خشتەی زانیاری دەرچووانی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە هەڵەبجە

خشتەی زانیاری و وردەکاریی دەرچوانی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی ڕاژەی گشتییەوە بڵاو كرایەوە.

 

خشتەكە ناوی سیانی و جۆری پۆست و شوێنی نیشتەجێبوون و وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری دەستبەكاربوون و شوێنی دەوامی فەرمیی تێدا دیاری كراوە، ئەمەش بە ڕەچاوکردنی بڕگەی (2) لە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (269) لە 5/2/2025.

 

ڕۆژی 22ـی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆ بووەوە؛ یەکێک لە بڕیارەکانی بریتی بوو لە دامەزراندنی 500 کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە.

 

بۆ بینینی خشتەکە کلیک بکە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button