مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی باس دەکەن

دوابەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قسەیان بۆ میدیاکان کرد.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە، قسەیان بۆ میدیاکان کرد.
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەکەیانەوە گوتی: “کۆبوونەوەکەمان زۆر زۆر باش بوو؛ لەسەر چەند شتی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت، ڕێککەوتین. کۆبوونەکانمان بەردەوام دەبن و ئامانجی هەردووکمان ئەوەیە بەزووترین کات حکوومەت پێکبهێنین”.
هاوکات مەسروور بارزانی گوتی: “ئەوە دووەمین کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنییە لە نێوانیاندا ئەنجامدراوە بەمەبەستی نزیکبوونەوە و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی بۆ خەڵکی کوردستان گرنگن”.
لەلایەکی دیکەوە مەسروور بارزانی لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەمەڕ کۆبوونەوەکە ئاماژەی دا، کە هەردووکیان هاوڕابوون لەسەر “گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا”.