هه‌واڵ

خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیان لە پێشبڕکێیەکی جیهانی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا

(ڕەسوڵ لەتیف عەبدولڕەحمان) خوێندکاری چالاکی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی گەرمیان، بەنوێنەرایەتی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست؛ بەشداری لە پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی (Huawei ICT Competition 2025) لە وڵاتی چین کرد و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.

 

(ڕەسوڵ لەتیف) بەشداری تاقیکردنەوەی تراکی کلاود (Cloud Track)ی کردبوو کە پێکدێت لە تەکنەلۆجیاکانی (Artificial Intelligence, Cloud Computing and Big Data)، تاقیکردنەوەکە بەشێوەی پراکتیکی بوو، کە بۆ ماوەی (٨) سەعات بەردەوام بوو.

 

بەشداربووان لە (١٢٠) تیم پێکهاتبوون کە لە (٤٠) وڵاتی جیهانەوە گەیشتبوونە ئاستی گلۆباڵ لە وڵاتی چین.

 

پێشبڕکێیەکە لە ڕۆژی (٢٠ بۆ ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، (ڕەسوڵ لەتیف) کە خوێندکاری قۆناغی چوارەمە لەبەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی زانستی زانکۆی گەرمیان، لەچوارچێوەی تیمێکدا کە پێکهاتبوون لە خوێندکارێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و بەسەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە، توانیان ببنە براوەی خەڵاتی سێیەم.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button