هه‌واڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: عێراق پابەندی یاسای بودجە نەبووە

زێدپرێس

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندبوونەکانی خۆی بە یاسا و ڕێککەوتنەکان جێبەجێکردووە و عێراق پابەند نەبووە.

د. ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەم ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەری بووە لەگەڵ حکوومەتی عێراق پابەندی ڕێککەوتن بووە و پێویستە ئەوانیش پابەندی ڕێککەوتنەکە بن و پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن.

ڕوونی دەکاتەوە، “هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنە نەوتی و نانەوتییەکان بووە، پێویستە ئەوانیش پابەندبن و پشکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی ڕەوانە بکەن، نەک وەکوو پێشتر ناگاتە نیوەی مووچەی فەرمانبەران”.

سەبری گوتیشی، “تا ئێستا حکوومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە پابەند نەبوونە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان جا بە هەر بیانوویەک بێت، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چۆتە بەغدا و هەموو وەرقەکانی خۆی بە شەفافانە بەپێی یاسای بودجە ڕادەستیان کردووە و دیوانی چاودێری دارایی عێراقیش هاتوون بۆ هەرێم و هەموو شتێکیان بە شەفافی بینیوە، بۆیە پێویستە ئەوانیش پابەندبن”.

پێشتر، وەزیر و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەندین بۆنەدا، دووپاتیان لە پابەندبوونی تەواوەتی لایەنی کوردستانی بە یاسا و ڕێککەوتنەکان کردووەتەوە و ئاماژەیان بە ناپابەندێتیی عێراق بە یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکان بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...