هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لە بەردەوامبوونی پۆستە بەوەکالەتەکان دا

زێدپرێس

 

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری لە بەردەوامبوونی پۆستە بەوەکالەتەکان دا، تا ئەوکاتەی سکاڵای پێوەست بە ماددەی ٧١ی یاسای بودجە یەکلادەکرێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری دا بە بەردەوامبوونی ئەو پۆستانەی بەوەکالەت بەڕێوەدەبردرێن، تا ئەوکاتەی کە سکاڵای تۆمارکراو سەبارەت بە ماددەی ٧١ی یاسای بودجە یەکلادەکرێتەوە.

بەگوێرەی ناوەڕۆکی ماددەی ٧١ی یاسای بودجەی عێراق، دەبوو تەواوی ئەو پۆستانەی لە عێراق کە بەشێوەی وەکالەت بەڕێوەدەبردرێن، تا ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ یەکلابکرێنەوە، بەڵام یەکلاکردنەوەی بابەتەکە ئاسان نییە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەک لە پۆستە بەوەکالەتەکان لەماوەی ڕابردوودا دەسەڵاتەکانیان هەڵوەشێندراوەتەوە، لەناویاندا پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی عێراق کە لەلایەن مەسعوود حەیدەر لە پشکی پارتی دیموکرات بەشێوەی وەکالەت بەڕێوەدەبردرا و پێش چەند ڕۆژێک تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتەکانی دا، بەگوێرەی ناوەڕۆکی ماددەی ٧١ی یاسای بودجە. بەڵام دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، فەرمانەکەی وەزیری دارایی و فەرمانە هاوشێوەکان کاریگەریان نابێت.

هاوڕێ تۆفیق لە شیکارییەکی تایبەتدا کە لە زێدپرێس بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات، لە عێراق زیاتر لە ٦٥٠ پۆستی بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و پۆستی دیکە، بە وەکالەت بەڕێوەدەبردرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...