هه‌واڵ

لیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی تەممووزی ٢٠٢٥ی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کرد.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەم، ٣ی ئابی ٢٠٢٥، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ کرا.

 

ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی تەممووز، لەکاتێکدا دێت، هێشتا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و سەرەڕای ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر دۆسیەکانی نەوت و مووچە، بەڵام دوای سێ مانگ لە بێمووچەیی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستاندا، دوو هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق تەنیا مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی نارد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button