ههواڵ
مەسرور بارزانی سەردانی ئەمریکا ناکات

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵەی باس لە سەردانیکردنی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا دەکات ڕاست نییە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا “دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نییە”.
فەرمانگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: “چەند ڕۆژێکە هەندێک میدیای نابەرپرس بە مەرامی تایبەت، هەواڵی سەردانی سەرۆکوەزیرانیان بۆ ئەمریکا و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بڵاو کردووەتەوە”، بەڵام وەک فەرمانگەکە دەڵێ، ئەو هەواڵە ڕاست نییە.
زیاتر دەڵێ: “هیوادارین ڕاگەیاندن پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستێت نەک ئامانجی چەواشەکردنی ڕای گشتی بێت”.



