ههواڵ
مەسعوود حەیدەر: هەر ئەم هەفتەیە پارەکە دەگات
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/10/zedpress-masaud-haydar-780x470.jpg)
زێدپرێس
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، کە لەم هەفتەیەدا، ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە.
ئەمڕۆ دووشەم، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مەسعوود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا، ٧٠٠ ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەوەش بەمەبەستی “پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.”
هەر ئەمڕۆ دووشەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەیدا، لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان کراوە.