هه‌واڵ

لە سلێمانی دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک داخران

زێدپرێس

 

لێژنەی چاودێری دەرمان، دەرمانخانەیەک و دوو کۆگای دەرمان و نۆڕینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی لە شاری سلێمانی دادەخات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە ڕاگەیەندراوی لێژنەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوونی لێژنەی چاودێری دەرمانی سەربە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم، دوو کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان داخران و نۆڕینگەیەک بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمان لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ کرا.

زیاتر دەڵێ، “بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەردەوام هۆشداری دەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن، پابەندی گشت ڕێنماییەکان بن و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...