ههواڵ
کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

زانکۆی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، دوای دەرکردنی فەرمانی کردنەوەی کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆکە، بۆ ئەمساڵی خوێندن خوازیارانی کۆلیژی پزیشکی دەتوانن فۆڕمی داواکاری پڕ بکەنەوە.
زانکۆکە لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا، دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە، کە پاش چەند ساڵێک هەوڵ و کاری بەردەوامیان بە پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لە پاش فەرمانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی، ئەوانەی خوازیارن لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە درێژە بە خوێندن بدەن ڕۆژانی سێشەم تاوەکوو پێنجشەم لە ڕێککەوتی ٢١ بۆ ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژی پزیشکی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان لە ٩٣ بەرەو سەرەوەیە مافی وەرگرتنی فۆڕمیان هەیە.


