هه‌واڵ

نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە دانانی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراقدا دەکەم

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بە دانانی نێردەیەکی تایبەت بە عێراق، جەخت لە بایەخی ستراتیژیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدان بە بەرژەوەندیی هاوبەش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی: “پێشوازی لە دانانی بەڕێز مارک ساڤایا لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترامپەوە دەکەم وەک نێردەی تایبەت لە کۆماری عێراقدا”.

 

زیاتر دەڵێ: “ئەم بڕیارە جەخت لە بایەخی ستراتیژیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدان بە بەرژەوەندیی هاوبەش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکاتەوە”.

 

ڕۆژی دووشەم، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە دانانی مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک لە کۆماری عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button