ههواڵ
سێ کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە کاتژمێر ٥:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە نزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ڕوویدا، بەگوێرەی بەرپرسانی هاتوچۆی شارەکە، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕەوی زۆرەوە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، شوفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە.
تیمی پشکنینی هاتوچۆ ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئۆتۆمبێلەکە لەسەرووی ٢٠٠کم لە کاتژمێرێکدا ڕۆیشتووە.



