هه‌واڵ

نەوەی نوێ: دەنگۆی بەشداریکردن لە حکوومەت ڕەت دەکەینەوە

نەوەی نوێ، ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە بەشداریکردنی هێزەکە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی، هەڵوەستەیان لەسەر ئەو هەواڵانە کرد کە باس لە بەشداریکردنی نەوەی نوێ لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، جەختیان لەوە کردەوە، کە تەواوی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە بەشداری نەوەی نوێ لە حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا دەکەن، ڕەت دەکەنەوە و بڕیاری بەشداریکردن و نەکردن لە کابینەی داهاتوو، لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەکەوە یەکلایی دەکرێتەوە.

 

قسەکەرەکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، جەختی لەوەش کردەوە، سەرۆکی جوڵانەوەکە هەر بڕیارێک بدات، ئەوان پێوەی پابەند دەبن.

 

پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شاسوار عەبدوالواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوێ نوێ، دەستگیر کراوە و تاکوو ئێستا لە زیندان هێشتراوەتەوە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button