هه‌واڵ

سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دوای ٢ ساڵ و بردنی ١٧ دەفتەر دۆلار دەستگیرکرا

زێدپرێس

 

دوای دوو ساڵ لە هەڵاتن و خۆشاردنەوەی، لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ١٧ دەفتەر دۆلاری لە هاووڵاتییان بردووە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنێ یەکشەم، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە بۆسەیەکدا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە پێش دوو ساڵ زیاتر لە ١٧ دەفتەر دۆلاری هاووڵاتییانی بردووە.

ڕوونیکردەوە، تۆمەتبارەکە خەڵکی سلێمانییە و نووسینگەی ڤیزا و ڕێکخستنی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەبووە، بەناوی ڕێکخستنی گەشتەوە، پارەی لە هاووڵاتییان وەرگرتووە، سەرئەنجام هەڵاتووە و پارەکەی بردوون.

بەگوتەی ناوبراو، زۆرینەی ئەو کەسانەی پارەیان پێداوە، نیازی گەشتکردنیان هەبووە بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانیان لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات، “لەناویاندا هەیە بۆ چارەسەری شێرپەنجە یان ئۆتیزم پارەی داوە”، گوتەبێژەکە وای گوت.

پاش داخستنی نووسینگەکەی، تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت. وەک گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی دا، هەندێک زانیارییان هەبووە، کە تۆمەتبارەکە چووەتە تورکیا و بەدرێژایی دوو ساڵ کە هەوڵدراوە لەڕێگەی پۆلیسی ئینتەرپوولەوە دەستگیر بکرێت، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون، تا ئەوکاتەی زانیارییان پێدەگات تۆمەتبارەکە جارجار سەردانی هەولێر دەکات و دواتریش بۆیان دەردەکەوێت بۆ شاری سلێمانی گەڕاوەتەوە.

گوتەبێژەکە ڕوونیکردەوە، دوێنێ یەکشەم، تۆمەتبارەکەیان لە شاری سلێمانی و لە بۆسەیەکدا دەستگیرکردووە و ئێستا بەندکراوە.

نەخۆشی شێرپەنجەیان هەبووە،

تۆمەتبارەکە ١٨ دۆسیەی سکاڵایی لەسەر تۆمارکراوە، لەلایەن ئەو کەسانەی فێڵی لێکردوون و بە تێکڕا زیاتر لە ١٧ دەفتەر دۆلاری لێ بردوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...