ههواڵ
مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، سبەی یەکشەم، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٦، مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ەوە، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



