هه‌واڵ

زێدپرێس بۆ یەکەمجار وتارێکی د. کاوان ئیسماعیل لەبارەی پڕۆژە یاساکانی نەوت و گازی عێراق بڵاودەکاتەوە

زێدپرێس

سەرنجێکی پێویست:

ئەم وتارەی د. کاوان ئیسماعیل پسپۆڕ لە یاسا و گرێبەستەکانی نەوت، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، بۆ ڕێبین فەتاح سەرنووسەری (زێدپرێس)ی ناردووە. بەمەبەستی بەشداریکردن لە پانێڵێکی تایبەت بە ناکۆکییەکانی هەردوو حکوومەتی عێراق و کوردستان لەسەر یاسای نەوت و گازی عێراق.

پانێڵەکە لەلایەن سەرنووسەری زێدپرێسەوە بەڕێوەدەبردرا و لە کۆتایی هەمان مانگ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. لەوێدا، د. کاوان ئیسماعیل، سەرنج و تێبینییەکانی خۆی، کە لەم وتارەدا ئاماژەی بۆ کردوون، خستەڕوو.

د. کاوان ئیسماعیل بەراوردێک لە نێوان هەردوو ڕەشنووسی یاسای نەوت و گازی عێراق دەکات، کە یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٧ و بە بەشداری لایەنی کوردستانی و عێراقی ئامادە کرا و دووەمیان لە ساڵی ٢٠١١ بەشێوەیەکی تاکلایەنە لەلایەن نوری مالیکی و تیمەکەیەوە ئامادەکرا و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا؛ بۆ گفتوگۆ و پەسندکردنی و کارەکە نیگەرانی حکوومەتی هەرێم و بەرپرسانی کوردستانی لێکەوتەوە.

د. کاوان ئیسماعیل، ڕوونی دەکاتەوە، پڕۆژەیاساکەی ٢٠١١ کە لەلایەن مالکی و تیمەکەی ئامادەکرا، پاشگەزبوونەوەیە لە پڕەنسیپەکانی فیدڕاڵیەت و ناوەڕۆکی دەستووری هەمیشەیی عێراق؛ هەوڵێکە بۆ گەڕاندنەوەی مەرکەزیەت بۆ عێراق و ئەوەش ویستی بەغدا پیشان دەدات. ئەو ئاراستەیەش، بە پێچەوانەوەی ناوەڕۆکی دەستوورەوە، دژ بە بەشداریکردنی هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەکان لە داڕشتنی ستراتیژیەتی نەوت و گاز و دەسەڵاتەکانیان لە بەڕێوەبردنی کەرتەکە دەوەستێتەوە.

هەر لەم وتارەدا، سەرنج دەخاتە سەر هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و گازی ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن ئەنجوومەنی شورای دەوڵەتی عێراقەوە. هەرچەند پڕۆژەیاسایەکە بەمەبەستی داڕشتنەوەی زمانەوانی و دەستەواژەیی ڕەوانەی ئەنجوومەنی شورا دەکرێت، بەڵام ئەنجوومەنەکە دەستکاری ناوەڕۆکی پڕۆژەیاسایەکە دەکات و لە ناوەڕۆکە فیدڕاڵییەکەی، بەتاڵ دەکاتەوە.

بەگشتی ئەوەی د. کاوان ئیسماعیل وەک پسپۆڕێکی یاسا و گرێبەستەکانی نەوت لەم وتارەدا هەڵوەستەی لەسەر دەکات، ئەوەیە کە دەستووری هەمیشەیی عێراق، دەسەڵات بە حکوومەتی هەرێمەکان و پارێزگاکانی بەرهەمهێنی نەوت و گاز دەدات، هەم بەشداری لە داڕشتنی ستراتیژیەتی نەوت و گازی وڵاتەکەدا بکەن و هەم بە کرداریی دەسەڵاتیان لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەکانی نەوت و گازدا هەبێت. لەکاتێکدا، بەردەوام ویستێک لە بەغداوە هەیە، کە دەیەوێت پڕۆسەکە بە ئاراستەیەکی مەرکەزیدا ببات.

پێش زیاتر لە ساڵێک، د. کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، تەقەی لێکرا و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەستدا.

 

دەقی وتارەکەی د. کاوان ئیسماعیل

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...