کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێم دەداتەوە
زێدپرێس
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا، پێشنیاز دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨ی شوباتی ساڵی داهاتوو یان دواتر ئەنجام بدرێت.
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ نووسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە بە فەرمی داوای لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردبوو، سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات و دوو ڕێککەوتیشی پێشنیاز کردبوون، کە یەکێکیان ئەوە بوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاوکاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە لە ڕێککەوتی ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣ و بە ئیمزای عومەر ئەحمەد سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە، پێشنیاز دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوە بچێت یان لە ڕێککەوتێکی دواتردا. لە نووسراوەکەدا، کۆمسیۆن بەربەست و ئاستەنگەکانی ئەنجامدان و سەرپەرشتیکردنی دوو هەڵبژاردن لە یەککاتدا ڕوون دەکاتەوە، کە ناتوانن لە یەککاتدا سەرپەرشتی دوو هەڵبژاردن بکەن، وەک وەڵامێک بۆ نووسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم کە داوای کردووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە یەککاتدا بکرێن.
ڕۆژی ١٠ی تەموزی ٢٠٢٣، لە نووسراوێکی فەرمی، کە به واژۆی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق كراوه و دانه‌یه‌كیشی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دراوه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه كۆمسیۆن ئاماده‌یی نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه به‌پێی فه‌رمانی هه‌رێمیی ژماره (٩٠) له ٢٠٢٣/٣/٢٦، بڕیار دراوه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای كردووه كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئاماده‌یی نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له ڕێککەوتی دیاریكراودا، یانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌كانی عێراق له ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا.
بەهۆی بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی عێراق، لە ٣٠ی ئایاری ئەمساڵ، کە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی بە نایاسایی لەقەڵەم دا، هەرێمی کوردستان کەوتە بۆشایی یاساییەوە و پەرلەمانی کوردستان کارەکانی ڕاگرت.
ڕۆژی ٢٦ی ئازاری ئەمساڵ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە ٩٠ی ساڵی ٢٠٢٣، بەڵام بڕیاری نایاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ڕێککەوتی دیاریکراوی ڕاگرت.