هه‌واڵ

وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەسەر کڕینی خانووەکان دەدات

زێدپرێس

 

لە بەرانبەر بڵاوکردنەوەی چەند نووسراوێکی فەرمی وەزارەتەکە، بەتایبەت پێوەست بە کڕینی خانوو بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتەکە ڕەتی دەکاتەوە، خانووەکان موڵکی تایبەت بن و هەڕەشەی لێپێچینەوەی یاسایی دەکات لەو کەسانەی نووسراوەکان ئاشکرا دەکەن.

 

دەقی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە:

چەند نوسراوێکی فەرمی وەزارەت لە چەند پەیجێکدا بڵاو کراونەتەوە، دەربارەی کڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بەڕێز بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لەمبارەیەوە رایدەگەیەنین:

١. ئەو دوو خانووەی لە نوسراوەکەدا باس کراون، موڵکی حکومەتن و بە ناوی کەسێکی تایبەتەوە نەکڕدراون.

وەک تەواوی ئەو خانووانەی تر بەکاردەهێنرێن، کە وەزیر و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا بەکاریان دەهێنن.

٢. بەڕێز بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان کار ناکات، تەواوی ئەو فەرمانە وەزاریانەی، کە واژۆی لەسەر کردوون فەرمی و یاسایین.

٣. لەم ساڵدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کڕدراون لەناویاندا ئۆتۆمبێلێک دراوە بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە.

٤. بڵاوکردنەوەی نوسراوە فەرمییەکانی وەزارەت لێپێچینەوەی یاساییان لەسەرە و لەمبارەوە، تەواوی ئەو کەسانە دەدەینە دادگای سەربازی، کە کار لەسەر دزەپێکردنی نوسراوە فەرمیەکانی وەزارەت دەکەن و لە میدیاکاندا بڵاویان دەکەنەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە

٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...