هه‌واڵ

هەر خاوەن مۆلیدەیەک کەمتەرخەم بێت لە پێدانی کارەبا سزا دەدرێت

زێدپرێس-سلێمانی

لێژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان لە قایمقامیەتی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، ڕێکاری پێویست لەگەڵ هەر خاوەن مۆلیدەیەک دەگرێتەبەر، کەمتەرخەم بێت لە پێدانی کارەبا بە هاوبەشەکانی.

قامقامیەتی سلێمانی ڕای گەیاند، بەپێی دوایین ئاماری لێژنەی مۆلیدە لە تەمووزی ئەمساڵدا (٢٢٥) سەردانیان بۆ بەدواداچوونی کێشەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کردووە، کە بەشی زۆریان لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان بووە.

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا (٢٥) پسوولەی سەرپێچی و (١٥) پسوولەی ئاگادارکردنەوەیان داوە بە خاوەن مۆلیدەکان.

لێژنەی مۆلیدەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەردەوام چاودێری کاتی پێدان و بڕانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دەکات و ڕێگەنادات هیچ ماڵ و گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بن و ئەو کارەبایەش کە دەگات بە هاوبەشەکان دەبێت ڤۆڵتییەی پێویستی هەبێت و لەکاتی چەند جارێک دروستبوونی کێشە یان بڕانی کارەبای مۆلیدە، ڕێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر، بە سزای ماددی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت.

قایمقامیەتی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگەدار دەکاتەوە، کە هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لە خراپی مۆلیدەی گەڕەکەکەی هەبوو، دەتوانێت پەیوەندی بکات بە لێژنەی مۆلیدەکان لە لیژنە هاوبەشەکان لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفونانەوە :

٠٧٧٣٦٩٩٣٥٨٤

٠٧٧٠١٣٦٣٦٧٩

یان پەیوەندی بکات بە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان: ٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...