هه‌واڵ

سامانە سروشتییەکان: بەغدا بەنزینی لەسەر کوردستان بڕیوە

زێدپرێس-هەولێر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کێشەی بەنزین بڵاو دەکاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، کێشەی بەنزین لە ماوەیەکی زۆر کەمدا چارەسەر دەکرێت و دووپاتیشی دەکاتەوە، دروستبوونی کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕینی بەشە بەنزینی هەرێمە لەلایەن بەغداوە.

ئەمڕۆ سێشەم ١ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕای گەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین چڕ کردووەتەوە و دوای ڕێگەپێدان بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن  کۆمپانیاکان لە ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٣، مانگانە ٧١ ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا گرفتی کەمیی بەنزین چارەسەر دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باس لەوە دەکات، “بەهۆی ئەوەی حکوومەتی عێراق لە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٣، پشکی هەرێمی کوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی کەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی خواست لەسەر بەنزین”.

هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستیی بە سێ بۆ سێ ملیۆن و ٥٠٠ لیتر بەنزین هەیە، دوای هاوردەکردنی بەنزین کێشەی کەمبوونەوەکەی ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...