هه‌واڵ

حەوت بەنزیخانەی دی لە شاری هەولێر داخران

زێدپرێس

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تایبەت بە کوالێتی بەنزین، حەوت بەنزینخانەی دیکە لە شاری هەولێر داخران.

ئەمرۆ پێنجشەم ٣ی ئابی ٢٠٢٣، نەبەز عەبدولواحید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، ڕای گەیاند، لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان، حەوت وێستگەی بەنزین لە شاری هەولێر داخران و سزادراون.

ڕوونی کردەوە، داخستنی ئەو حەوت بەنزینخانەیە، لەکۆی ٥٠ بەنزیخانە دێت، کە لە ڕۆژانی ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٣ تا ٣ی ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە پشکنینیان بۆ کراوە.

ڕۆژی ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، ڕای گەیاند بوو، نۆ بەنزیخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپەوە، داخراون.

 

بەنزینخانە داخراوەکانی ئەمڕۆ پێنجشەم ڕاگەیەنراون، پێکدێن لە:

 

-وێستگەی هێمن

– وێستگەی هاونیشتیمان

-وێستگەی ڕەوەند

-وێستگەی دڵنیا

-وێستگەی گارە

-وێستگەی پەیام

-وێستگەی ماردین

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...