هه‌واڵ

لیستی سەوز لەگەڵ بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان نییە

زێدپرێس

 

نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەم خۆی و هەم لیستی یەکێتی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ بڕیاری لادانی کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان نین.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بژار حەکیم جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بڵاوکردەوە.

بژار حەکیم ڕوونی دەکاتەوە، “پێش دەستبەکاربوونی ئێمە وەک جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە مانگی ٧ـی ساڵی ٢٠٢١ بڕیاری لادانی کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای دەرکردبوو”.

ئاماژە دەدات، کە “دوای دەستبەکاربوونمان وەک جێگری نەقیب، لە مانگی ١٢ـی ساڵی ٢٠٢١، تا ئێستاش ئێمە ڕاشکاوانە بە نەقیب و ئەنجوومەنی سەندیکامان ڕاگەیاندووە کە بەهیچ شێوەیەک وەک لیستی سەوز لە سەندیکا، ناچینە ژێر بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی”.

زیاتر دەڵێ “بۆ هەمووان ڕایدەگەیێنین، کە جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و لیستی سەوزی سەندیکا، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی نییە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...