هه‌واڵ

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی زێدپرێس پشتڕاست دەکاتەوە

زێدپرێس

دواجار سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەواڵەی زێدپرێسی پشتڕاست کردەوە، کە ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشانکراوە.

لە ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، زێدپرێس وەک یەکەمین دامەزراوەی میدیایی کوردی بڵاوی کردەوە، کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشانکراوە و بڕیاری لەسەر دراوە.

ئەوکات، زێدپرێس ئاماژەی بەوە کردبوو، لێژنەیەکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە ڕاسپێردراون بۆ پێڕاگەیاندنی ڕێککەوتی دیاریکراو بە لایەنە سیاسییەکان، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە زێدپرێس، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا بڵاوی کردەوە، کە شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گفتوگۆکردن و وەرگرتنی بۆچوونی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان، دەستیان بەسەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردن دەستنیشانکرا بێت، بەڵام، لە ڕاستیدا، سەردانی شاندەکە بۆ لای هێزە سیاسییەکان بۆ پێڕاگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم ٣ی ئابی ٢٠٢٣، پاش نۆ ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە زێدپرێس، دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...