هه‌واڵ

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر دوو بابەت کۆدەبێتەوە

زێدپرێس

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕادەگەیەنێت.

عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بە نووسراوی ژمارە ٨٩ کە لە ڕێککەوتی ٢ی ئابی ٢٠٢٣ دەرکراوە، کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ڕۆژی دووشەم ٧ی ئابی ٢٠٢٣ دەستنیشان کردووە.

بەپێی نووسراوەکە، بەرنامەی دانیشتن و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، دوو خاڵ لەخۆدەگرێت:

١. ھێنانەکایەی قەزای ھەریر کە ناوەندەی شارۆچکەی ھەریر بێت.

٢. پچڕاندنی ناحیەی باسرمە لە قەزای شەقڵاوە و لکاندنی بە قەزای ھەریر.

لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی لێژنەی ناوخۆ لەبارەی هەردوو خاڵەکە پێشکەش دەکرێت و دواتر ئەندامانی ئەنجوومەن پرسیار و تێبینییەکانیان لەسەر ڕاپۆرتەکە دەخەنەڕوو.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...